كاربه‌ده‌ستانی ئه‌رته‌شی عێراق رایانگه‌یاندووه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه و له دوای هێرشی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته، تاقمی داعش دواهه‌مین بینای ده‌وڵه‌تیی كه له شاری ره‌مادی داگیر كردبوو، به‌جێ هێشتووه.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌رته‌شی عێراق ده‌ڵێن به‌گرتنی ئه‌م دواسهنگهره، شاری ره‌مادی به‌ته‌واویی ئازاد كراوه. هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كانی عێراق له رۆژی دوشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له پشتیوانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ئوپهراسێونی ئازادكردنه‌وه‌ی رهمادییان ده‌ستپێكرد. شاری ره‌مادی،ناوه‌ندی پارێزگای ئه‌نبار و له مه‌ودای ١٠٠ كیلومه‌تری شاری به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه ئه‌مشاره له مانگی مه‌یه‌وه له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرابوو. ئه‌رته‌شی عێراق ده‌ڵێت، به ئازادكرانی ئه‌مشاره پاكتاوكردنی كۆڵان و شه‌قه‌مه‌كانی ده‌وروپشتی ره‌مادی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بومبڕێژكراوه ده‌ست پێده‌كات.