وه‌سیقه‌ی قورس بۆ دانی موره‌خه‌سی به‌ زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی جوانڕۆ

478t

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رێكه‌وتی ٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ “عومه‌ر ئیمامی” یه‌كێك له‌ به‌ پێشینه‌ترین زیندانییانی سیاسی له‌ زیندانی یه‌زد به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی قورسی ٢٥٠ میلیۆن تمه‌نی، موره‌خه‌سی پێدرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، عومه‌ر ئیمامی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ، یه‌كێك له‌ زیندانییانی سیاسی زیندانی یه‌زد، ماوه‌ی ٢٠ رۆژه‌ مه‌ره‌خه‌سی پێدراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه،‌ “عومه‌ر ئیمامی” هاورێ له‌گه‌ڵ “والی دروودی”، “عه‌لی ساڵحی و “محه‌ممه‌د مورادی” به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامییه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حێزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم له‌ رێكه‌وتی ١٢ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر كران كه‌ دواتر عومه‌ر ئیمامی به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكوم كرا. شایانی باسه‌ كه،‌ به‌شێكی به‌رچاو له‌ زیندانییانی سیاسی له‌ به‌ره‌به‌ری ته‌واو بوونی ماوه‌ی زیندانه‌كه‌یان، مافی چوونه‌ موره‌خه‌سییان پێده‌درێت.