وه‌ڵام‌نه‌دانه‌وه‌ی پارێزگاری‌ كرماشان به‌ نامه‌ی‌ خوێندكاران

9q
دوای تێپه‌ڕبوونی‌ زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌ به‌سه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكارانی‌ زانکۆی “گه‌نجینه‌ی‌ هونه‌رو مێعماری‌” له‌ به‌رده‌م پارێزگاری کرماشان ‌و ڕاده‌ستکرانی نامه‌ی خوێندکاران به‌ کاربه‌ده‌ستان، به‌ڵام هه‌تا ئێستاش هیچ وه‌ڵامێک به‌ نامه ‌و داواكاریی ئه‌و‌ خوێندكارانه‌ نه‌دراوه‌ته‌وه‌.
خوێندكارانی‌ ناڕازی‌ ‌ له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمكاناتی‌ فێركردن ‌و پیڕانه‌گه‌یشتن به‌ داوای خوێندکاران سكاڵانامه‌یان نوۆسیبوو، به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو پرسیار و داواکانیان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌.
كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی‌ ناڕازی‌ به‌و دۆخه‌ ده‌ڵێن زیاتر له‌ دوو هه‌فته‌یه‌كه‌‌ نامه‌مان بۆ پارێزگا ناردوه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌م پارێزگایه‌ كۆبووینه‌ته‌وه‌؛ به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌ جێگره‌كانیشی ئاماده‌ نه‌بوون قسه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن‌ و ئێمه‌ش به‌ ناچار‌ له‌ نامه‌یه‌ك‌دا گیروگرفته‌كانی‌ خۆمان گه‌یانده‌ پارێزگا. ئه‌م خوێندكارانه‌ له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێن بارودۆخی‌ ناله‌باری‌ ئه‌م ناوه‌نده‌ زانستییه‌‌ بۆ ئێمه‌ تاقه‌ت پڕوكێنه‌و ئێمه‌ به‌پێدانی‌ شه‌هریه‌ی‌ زۆر، كه‌مترین ئیمكاناتی‌ فێركردنمان هه‌یه‌‌و شوێنی‌ نائارام‌و نه‌بوونی‌ ئه‌منیه‌ت له‌ گیروگرفته‌ سه‌ره‌كیمانه‌.