وەرگەڕانی تانكرێكی سووتەمەنی لە سەوڵاوا

32y (1)
شەوی شەممە ١٥ی مانگی خاكەلێوە، تانكرێكی دیكەی سووتەمەنی لەسەر جادەی سنە ــــ سەوڵاوا، وەرگەڕا و بارەكەی رژایه‌ سەر جادەكە.
بە پێی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵنێرییە حكومەتیەكان، لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٢٠ تانكری سووتەمەنی و مەوادی شیمیایی لەسەر جادەكانی ئۆستانی كوردستان وەرگەڕاوە و چەند جارێكیش باری ئەو تانكرانەش رژاوەتە نێو ئاوی سەدی قشلاخی سنە و سەدی شەهید كازمی سەقز و چەند رووبارێكی دیكە و ئەمەش بە ئاستێكی زۆر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان دەخاتە مەترسیەوە.