١٥زیندانی سیاسی له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ راگیراون

358
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری “سنه‌” ١٥ زیندانی سیاسی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ زیندانی ئه‌م شاره‌ راگیراون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م ١٥ زیندانییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی وه‌كوو “ئه‌ندامیه‌تی له‌ حێزبێكی نه‌یاری رژیم، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌منیه‌تی میللی و محارب” یان به‌ تۆمه‌تگه‌لێكی تر، له‌ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌ زیندانی كراون و حوكمی درێژماوه‌ی زیندان و یان حوكمی ئێعدامیان بۆده‌ركراوه‌.