١٥ كوژراو و بریندار له‌ ڕووداوی هاتووچۆی مینی بووسی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی سه‌وزی چیای مه‌ریوان

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، به‌ هۆی پێكادانی مینی بووس و كامیۆنێك له‌ جاده‌ی سه‌قز– مه‌ریوان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئاوایی “سووته‌، ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ١١ی تریش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌رنشینه‌كانی ئه‌م مینی بووسه‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی شاخه‌وانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان و گرووپی شاخه‌وانی “پاژینی بانه‌ بوونئه‌و ڕووداوه‌ لە جادەی مەریوان – سه‌قز نزیک گوندی “سووتە” ڕوویدا و تێیدا ٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ١١ ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌م رێكخراوانه‌ به‌ توندی برینداربوونچوار كه‌س له‌ گیانبه‌خت كردووان بریتین له‌شوعلە قادری – داوود باخیش – کاوە خوسرەوزادە – ئارشام عەزیزیئه‌م ڕووداوه‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆری له‌ ناو خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌قز پێكهێناوه.‌