٢٨مین رۆژی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

392y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، سه‌دان كرێكاری ناڕازی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا” له‌ ٢٨مین رۆژ له‌ ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆیان له‌ یه‌كێك له‌ سالۆنه‌كانی كارخانه‌ كۆبوونه‌وه‌.كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌م سالۆنه‌دا، سه‌باره‌ت به‌ مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له‌گه‌ڵ مودیران و به‌رپرسانی مه‌حه‌للی رژیم، وتووێژیان كرد. ئه‌م جه‌له‌سه‌یه‌ له‌حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، هێزه‌كانی دادستانی و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ ساوه‌ به‌ ئامانجی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌ و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كرێكاران، چوونه‌ كارخانه‌ی لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا. شایانی باسه‌، نزیكه‌ی هه‌زار كرێكاری لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا له‌ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌