پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر هاوڵاتیان

344y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پاشماوه‌ی بۆمبگه‌لێكی نه‌ته‌قێنراو له‌ كوردستان، گیانی هاوڵاتیان به‌ تایبه‌ت منداڵانی به‌ره‌وڕووی مه‌ترسیه‌كی جیدی كردۆته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ شاری گیلانغه‌رب و له‌ پاڵ مه‌ده‌رسه‌یه‌ك كه‌ ١٥٠ خوێندكاری بووه‌، بۆمبێكی نه‌ته‌قێنراو دۆزراوه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌ مه‌حه‌للیه‌كان وێڕای ئاماژه‌ به‌ عه‌مه‌ل نه‌كردنی ئه‌م بۆمبه‌، جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كان تا ئێستا هیچ كرده‌وه‌یه‌كیان بۆ پۆچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆمبه‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌. هه‌روه‌ها له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا له‌ بۆكان ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ یه‌كێك له‌ ئاوایه‌كانی سه‌ر به‌م شاره‌ خه‌ساره‌تێكی زۆری به‌ ئاژه‌ڵدارانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ گه‌یاندووه‌. سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٢٦ ساڵ به‌سه‌ر كۆتایی شه‌ڕی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئێران و عێراق، به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می و سه‌ره‌نجنه‌دانی ناوه‌نده‌ پێوه‌نداره‌كانی رژیم، ئه‌م ته‌قه‌مه‌نیانه‌ هێشتا‌ مه‌ترسیه‌كی جیدی بۆ هاوڵاتیان و به‌تایبه‌ت منداڵانن.