پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی

540
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و چه‌ندین رۆژه‌ی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی، گه‌ڵاڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م موره‌بیانه‌یان په‌سه‌ند كرد. به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم ناچاره‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی و هێزه‌كانی كڕینی خدمه‌تی ئامووزشی كه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی دامه‌زراندن دان، به‌ بێ له‌به‌رچاو گرتنی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ئا‌زمونی ئێستخدامی، به‌شێوه‌ی حه‌قولته‌دریسی له‌سه‌ركار دایانبمه‌زرێنێت. ئه‌م قانوونه‌ له‌ رێكه‌وتی ١ی مانگی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ پێویسته‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ربێت. موره‌بیانی ناڕازی كه‌ له‌ شاره‌ جیاجیاكانه‌وه‌ به‌ره‌و تاران وه‌‌ڕێكه‌وتبوون و چه‌ندین شه‌و و رۆژ له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم مابوونه‌وه‌، په‌سه‌ند كردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن مه‌جلیسیان به‌ به‌رهه‌می خه‌بات و خۆڕاگری و یه‌كگرتوویی خۆیان ناولێبرد.