پاشه‌كشه‌ی هێرشه‌كانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر

374t

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی رێبه‌ندان، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند كه‌ پاشه‌كشه‌یان به‌ هێرشی به‌رینی هێزه‌كانی داعش له‌ ٤٥ كیلومیتری شاری هه‌ولێر كردووه‌.
به‌ وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌، نزیكه‌ی ٣٠٠ هێزی داعش به‌ شێوه‌ی شه‌وانه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئاواییه‌كانی باشوری هه‌ولێر. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان ئه‌ندامی داعشیش كوژران.