پاشه‌كشه‌ی گروپی داعش له‌ شاری ته‌ل ئه‌بیز

56
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به‌ شكستی ئه‌ندامانی گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، توانیان گه‌ڕه‌كێك كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری “ته‌ل ئه‌بیز” كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه‌ داگیر كرابوو، ئازاد بكه‌ن.
“رۆیتێرز” له‌سه‌ر زاری “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئه‌ندامانی گروپی داعش جاریكیتر هێرشیان كرده‌سه‌ر شاری “ته‌ل ئه‌بیز”ی سوریه‌ و یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره‌یان داگیر كرد. به‌ وته‌ی ئه‌م رێكخراوه،‌ له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونێكی به‌رین كه‌ له‌ نیوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و داعش روویدا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل توانیان ناوچه‌ی به‌ناوبانگی “فه‌وقانی” وه‌ربگرنه‌وه‌. له‌ راپۆرتێكی دیكه‌دا، ده‌بیر گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسی رۆخانی سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریه‌ كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌، زیاتر له‌ ٢٢٠ هه‌زار كه‌س كوژراون، نیوه‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ ئاواره‌ و خه‌ڵكی بی دیفاعیش، هێشتا له‌ژێر هێرشی بۆمباراندان و مافه‌ ئینسانییه‌كانیشان پێشێل ده‌كرێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →