ئه‌رته‌شی نیجرییه هه‌واڵی به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مه‌لیاتێكی به‌ربڵاو له‌دژی هێزه ئیسلامگه‌راكانی “بۆكۆحه‌رام” و ئازادكردنی ناوچه‌گه‌لێك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی راگه‌یاندووه.
ئه‌رته‌شی نیجرییه رایگه‌یاندووه، ته‌نیا شارێكی بچووك له ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی بۆكۆحه‌رام له ئه‌یاله‌تی “یوبه” له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماوه و ئه‌م ناوچه ته‌قریبه‌ن ئازاد كراوه. پاش چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی هێرشه‌كانی بۆكۆحه‌رام، وڵاتانی كامرۆن، چاد، نیجر و بنین به رێكخستنی هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ یارمه‌تیدان به ئه‌رته‌شی نیجرییه په‌یوه‌ست بوون تا ئه‌و ناوچانه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی بۆكۆحرام دان، وه‌ربگرنه‌وه