به پێی راپۆرته‌كان، هێزه عێراقیه‌كان پاڵاوگای نه‌وتی “بێجی” له باكووری شاری “تكریت”یان له ئه‌ندامانی گروپی داعش پاك كرده‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاندبوو كه فرۆكه نیزامییه‌كانی عێراقی بارگهلێكی گه‌وره‌یان له چه‌ك و پێداویستییه نیزامیه‌كان بۆ هێزه‌كانی پشتیوان له پاڵاوگای بێجی بار كردووه. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی جه‌ماوه‌ریی ناوچه‌ی “ته‌ل ئه‌حمه‌د”، هێڵی رێگای ئاسنیان له باشووری رۆژئاوای شاری كه‌ركوك، له كۆنتڕۆڵی ئه‌ندامانی داعش ده‌رهێناوه. له لایه‌كی دیكه‌وه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ پێشره‌وی هێزه‌كانی ئیسلامگه‌رای داعش به‌ره‌و شاری “رۆمادی” ناوه‌ندی ئۆستانی ئه‌نبار، تا ئێستا چوار هه‌زار و ٢٥٠ بنه‌ماڵه‌ی دانیشتووی ئه‌م شاره، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون.