پاك نه‌كرانه‌وه‌ی حه‌وت شاری كوردستان له‌ مین

24y (2)
به‌ پێی دان پێدانانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هلالی ئه‌حمه‌ری ئۆستانی کوردستان: حه‌وت شاری ئۆستانی کوردستان له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕ پاک نه‌كراونه‌ته‌وه‌.ناوبراو له‌ درێژه‌دا رایگه‌یاند: شاره‌کانی بانه‌، سنه‌، سه‌قز، دیوانده‌ره‌، کامیاران، مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌شێک له‌و شارانه‌ن که‌ تا ئێستا هه‌ندێ له‌ ناوچه‌کانیان، مین و ته‌قه‌مه‌نی پووچه‌ڵنه‌کراوی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراقی تێدایه‌. شایانی باسه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتیان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن، به‌ڵام رژیم تا ئێستا هه‌وڵێكی جیدی بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ مینڕێژكراوه‌كان نه‌گرتۆته‌ به‌ر.