به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “شین هوا”، هه‌زاران خه‌ڵكی ئوسترالیایی بۆ پشتیوانی له ئاواره‌كانی سوریه له شاره جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئۆسترالیا به هه‌ڵگرتنی مۆم له شاره‌كانی “مێلبۆرن، سیدنی، ئادلاید، پێرت، برێزبن و داروین” به نیشانه‌ی پشتیوانی له ئاواره‌كانی سوریه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئایلان كوردی منداڵه ته‌مه‌ن ٣ ساڵه سوریهییهكه كه له نزیك ئاوه‌كانی توركیه خنكا، كۆبوونه‌وه. بڕیاره شه‌وی چوارشه‌ممه خۆپیشاندانێكی دیكه له “كانبرا” پێته‌ختی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌بچێت. شایانی باسه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سیدنیدا ١٤ هه‌زار كه‌س به‌شدار بوون و ئه‌م خۆپیشاندانه به پشتیوانی زیاتر له ٥٠ ناوه‌ندی غه‌یره ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.