سه‌رۆك كۆماری روسیه له په‌یامێكدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب له “شهرمۆلشێخ”ی میسر رایگه‌یاند، له پشتیوانی له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین ده‌كات كه پێتهختهكهی “بیت الموقه‌ده‌س” بێت.
“ویلادیمیر پوتین” رایگه‌یاندووه: “روسیه درێژه به یارمه‌تیه‌كانی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجی رێكخستنی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین له رێگای وتووێژی دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه و هه‌روه‌ها له رێگای گروپی نێوبژیوانی چوار لایه‌نه ده‌دات.” مه‌به‌ست له گروپی نێوبژیوانی چوار لایه‌نه، روسیه، ئا‌مریكا، یه‌كیه‌تی ئوروپا و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه له ساڵی ٢٠٠٢ پێكهات. ئامانجی ئه‌و گروپه گه‌یشتن به ئاشتیه‌كی سه‌قامگیر له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین دیاری كراوه.