پشتیوانی سینه‌ماگه‌رانی فه‌رانسه‌ له‌ كه‌یوان كه‌ریمی

115q
سینه‌ماگه‌رانی فه‌رانسه‌وی له‌ راگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعیه‌تی “كه‌یوان كه‌ریمی”، سینه‌ماگه‌ر و موسته‌نده‌سازی ئێرانی نیگه‌رانیان ده‌ربڕی.
ئه‌نجومه‌نی نووسه‌ران، سینه‌ماگه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلم له‌ فه‌رانسه‌ له‌ به‌یانییه‌كه‌ی خۆیاندا، سه‌ره‌تایی ترین سه‌ركوتی ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌ت ئازادی به‌یان له‌ ئێران له‌ لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكوم كرد. سینه‌ماگه‌رانی فه‌رانسه‌وی له‌ هه‌مان حاڵدا كارزارێكیان بۆ پشتیوانی له‌ كه‌یوان كه‌ریمی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ڕێخستووه‌. شایانی باسه‌ كه‌یوان كه‌ریمی موسته‌نه‌د ساز و براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ حوكمێكدا له‌ لایه‌ن دادگای رژیم له‌ تاران به‌ تۆمه‌تی “سوكایه‌تی به‌ موقه‌ده‌سات و پێوه‌ندی نامه‌شروع له‌ رێگای ده‌ستدان و رووبووسی له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م”، به‌ شه‌ش ساڵ زیندان و ٢٢٣ زه‌ربه‌ شه‌لاق مه‌حكوم كراوه‌