پشتیوانی كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان

408t

یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران له‌ راگه‌یاندنێكدا، له‌ تووماری شه‌ش هه‌زار كه‌سی موعه‌لیمانی وڵات به‌ مه‌جلیسی رژیم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ژیانی ژێر هێڵی هه‌ژاری پشتیوانی كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “بۆ هاوپشتی له‌گه‌ڵ موعه‌لیمان، پشتیوانی لێبڕاوانه‌ی خۆمان له‌ داخوازیی و ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان راده‌گه‌یه‌نین. به‌م چه‌شنه‌ داوا له‌ بنه‌ماڵه‌ی كرێكاران و سه‌رجه‌م دایك و باوكی خوێندكاران ده‌كه‌ین به‌ پشتیوانی له‌ موعه‌لیمان، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی ده‌ستبه‌جێی داخوازییه‌ ره‌واكانیان بن. چونكه‌ هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و هه‌مووی ئه‌مانه‌، بارودۆخی سه‌خت و تاقه‌ت پروكێنێك كه‌ ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار موعه‌لیم سه‌پێندراوه‌، به‌ته‌واوی به‌ سه‌ر ئێمه‌ كرێكارانیشدا سه‌پێندراوه‌ و ده‌نگی ئه‌وان ده‌نگی ئێمه‌ كرێكارانه‌.