پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان

987
شورای نوێنه‌رانی ئه‌حزاب، رێكخراوه‌كان و هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان بۆ پشتیوانی له‌ حه‌ره‌كه‌تی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی موعه‌لیمانی به‌ندكراو، راگه‌یاندنێكی ده‌ركرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: دوابه‌دوای كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌ ویست و داواكاری و ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، جارێكی دیكه‌ موعه‌لیمان به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری هاتنه ‌مه‌یدان. ١٦ی ره‌زبه‌ر جارێكی دیكه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات شاهیدی ده‌نگی دادخواهی ئه‌وان بووین. یارمه‌تی و پشتیوانی و به‌شداری له‌ خه‌باتی ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی داواكاریه‌كانیان، كرده‌وه‌یه‌كی پێویست و زه‌رورییه‌. شورای نوێنه‌رانی ئه‌حزاب، رێكخراوه‌كان و هێزه‌ چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به‌ راگه‌یاندنی پشتیوانی له‌خه‌بات و مه‌زایای موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری وڵات وه‌ك هێزی كاری زه‌حمه‌تكێش، داوا له‌ هه‌موو چینی كرێكار و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ر رێگایه‌كه‌وه‌ كه‌ بۆیان ده‌كرێت، له‌ كرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و مه‌زایاكانیان پشتیوانی بكه‌ن. ئێمه‌ هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی موعه‌لیمانی زیندانی له‌وانه‌: “ره‌سول بۆداقی، عه‌لیڕه‌زا قه‌نبه‌ری، مه‌حمود باقری، عه‌لیڕه‌زا هاشمی، مه‌حمود بهێشتی له‌نگرودی” و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری به‌ندكراو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی زیندان بۆ “مه‌حمود ساڵحی، بێهنام ئیبراهیم زاده‌، ره‌سول بۆداقی” و سه‌رجه‌م كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسین.