پشتیوانی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمان له‌ زه‌نجان

5q
هه‌ڵسووڕاوانی “كومیته‌ی كرده‌وه‌ی كرێكاری” و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز و خه‌باتكاری زه‌نجان بۆ پشتیوانی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و موعه‌لیمانی زیندانی له‌ ئاستی ئه‌م شاره‌ تراكت و پوستریان بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پوسترگه‌لێك به‌ وێنه‌ی هه‌ندێك له‌ موعه‌لیمان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌وانه‌: “ره‌سول بوداقی، عه‌لی نجاتی” له‌ ئاستی شار، بڵاو كرایه‌وه‌ و به‌ره‌وڕووی پێشوازی خه‌ڵك بۆوه‌. تراكتگه‌لێكیش به‌ ناوه‌رۆكی: “كرێكاری زیندانی، موعه‌لیمی زیندانی ده‌بێ ئازاد بكرێت، شاهرۆخ زه‌مانیان لێ گرتین، ده‌نگی زیندانیانی سیاسی بین، به‌دواداچوونی قه‌تڵی شاهرۆخ زه‌مانی بكه‌ینه‌ مه‌زایای بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری”، له‌ ئاستی شاردا بڵاو كرده‌وه‌.