پشتیوانی له‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری مه‌حمود ساڵحی

299
“كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد” له‌ راگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به‌ دادگایی كردنی “مه‌حمود ساڵحی”، په‌ره‌سه‌ندنی گوشار و سه‌ركوت له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێرانی به‌توندی مه‌حكوم كرد.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی سه‌ركوته‌كان و پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترساندن له‌لایه‌ن رژیمه‌وه‌، لاواز نابێت. چینی كرێكاری ئێران مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مه‌ترسیدار و ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی ـــ ئابووری خۆیان ده‌نگ هه‌ڵبڕن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و بۆ پارێزگاری خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داران و پشتیوانانیان كه‌ رۆژ به‌ رۆژ بوار بۆ كرێكاران ته‌نگتر ده‌كه‌نه‌وه‌‌، به‌ هه‌موو هێز و توانایانه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ یه‌كگرتوویی و پێكهێنانی رێكخراو و كومیته‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بده‌ن.”