پشتیوانی له‌ ژینگه‌ وئاژه‌ڵه‌كانی كوردستان له‌ بانه‌

129
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌ لایه‌ن ئه‌نجۆمه‌نی سه‌وزی پاژین و ژماره‌یه‌ك له‌ ژینگه‌پارێزه‌انه‌وه‌ له‌ شاری بانه‌، بۆ پشتیوانی له‌و جۆره‌ ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كاندا له‌ناو ده‌چن، به‌ڕێوه‌چوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی مه‌حكوم كردنی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وانه‌ كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست روو ده‌ده‌ن به‌ڕێوه‌چووه‌. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری ناساندنی ئەنجامدەرانی ‌ئاگرکەوتنەوەکەن، هەوڵی زیاتری ستادی ئاگرکوژێنەوە، دابینکردنی ئیمکاناتی زیاتر و دانانی بنکەی ئاگرکوژێنەوە، قەرەبوو کردنەوەی زیانەکان، پێکهێنانی کۆمیتەیەکی زانستی ــ توژینەوەیی بۆ رووبەڕووبونەوە له‌گه‌ڵ ئاگرکەوتنەوەکان بوون.