پشتیوانی نه‌كردنی ته‌ئمین ئیجتماعی له‌ كرێكارانی زیان پێگه‌یشتوو

239t

ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئه‌نجومه‌نی سینفی كرێكارانی ساختمانی “پاكده‌شت” دانی به‌وه‌دانا: “سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ كرێكارانی زیان پێگه‌یشتوو له‌ ساختمانه‌ بێ موجه‌وێزه‌كان پشتیوانی ناكات.”
ناوبراو له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: “سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌ كرێكارانی بیمه‌كراوی ساختمانی شاغڵ له‌ كارگاكانی بێ موجه‌وێزی ساخت كه‌ به‌ هۆی رووداو و نه‌خۆشی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ رووداوه‌كان ناتوانن كار بكه‌ن، غه‌رامه‌ت په‌رداخت ناكات. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ساختمانی له‌ چۆنیه‌تی موجه‌وێزی ساختمانه‌كان ئاگادار نین و له‌م حاڵه‌ته‌دا‌ هه‌ڵه‌كه‌ له لایه‌ن‌ خاوه‌نكاره‌وه‌یه‌.