پشکنینی زیندانی دیزل‌ئابادی کرماشان له‌ ساڵی تازه‌دا

613q
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، لە ماوه‌ی چەند ڕۆژی ڕابردوودا مەئموورانی گاڕدی ویژه‌ی زیندانی دیزل‌ئابادی شاری کرماشان، چوونەتە ناو بەندەکانی ئەو زیندانە و دەستیان کردووە بە هەڕەشە لە به‌ندكراوان و هه‌روه‌ها پشکنینی کەرەسە و کەل‌وپەله‌كانیان.
لە حاڵێكدا کە زیندانی دیزل‌ئابادی کرماشان بە کامێرای چاودێری تەنراوە، مەئموورانی گاڕدی ویژه‌ لە پێش چاوی کامێراکانەوە بە بیانووی پشکنین، هێرشیان کردووتە ناو بەندە جۆراوجۆرەکانی زیندان. ئەمە یەکەمین پشکنینی گاڕدی ویژه‌ لە یەکەم ڕۆژەکانی ساڵی تازه‌دایه‌ و پێشتریش لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٤یش، مەئموورانی زیندانەکانی ئێوین و ڕەجایی شه‌هری کەرەج بەندەکانی ناو زیندانیان پشکنیبوو.