پله‌ی زۆر له‌خواره‌وه‌ی ئێران له‌ سه‌نعه‌تی توریسم

320y
“ئه‌نجومه‌نی ئێقتسادی جیهانی” له‌ پله‌به‌ندی گونجاوترین وڵاتان بۆ تۆریسم، ئێرانی له‌ نێو ١٤١ وڵات له‌ پله‌ی ٩٧ داناوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سپانیا، فه‌رانسه‌، ئاڵمان، ئه‌یاله‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا و بریتانیا، پێنج وڵاتی یه‌كه‌م له‌ روانگه‌ی بارودۆخی گونجاو بۆ موسافیرن. له‌ نێو دراوسێیه‌كانی ئێران، وڵاتانی قه‌ته‌ر به‌ پله‌ی ٤٣، توركیه‌ ٤٤، به‌حره‌ین ٦٠، عه‌ره‌بستانی سعودی ٦٤، عه‌مان ٦٥ و جمهوری ئازه‌ربایجان به‌ پله‌ی ٨٤، بارودۆخێكی باشتر له‌ ئێرانیان هه‌یه‌. شایانی باسه‌ له‌ دیاری كردنی پله‌به‌ندی وڵاتان ئاماژه‌ به‌ لایه‌نه‌ ئابورییه‌كان، ژێرساختی گونجاو، ئه‌منیه‌تی و بارودۆخی ژینگه‌ش كراوه‌.