پله‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئێران له ره‌وتی‌ به‌ بیابان بوون

564
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئێران له‌ روانگه‌ی ره‌وتی به‌ بیابان بوونه‌وه، له‌ پله‌ی پێنجه‌می ١٠ وڵاتی یه‌كه‌م له‌ جیهان دایه‌.
رۆژانه‌ ٤٠ هێكتار زه‌وی جه‌نگه‌ڵی له‌ ئێران له‌ناو ده‌چن و ده‌بنه‌ بیابان. له‌ ئاكامدا، ساڵانه‌ دوو میلیارد میتری موكه‌عه‌ب فه‌رسایشی خاك رووده‌دات. ئه‌م رێژه‌یه‌ حه‌وت و شه‌ش ده‌هۆمی له‌سه‌دی فه‌رسایشی سه‌رجه‌م خاك له‌ جیهانه‌. به‌م پێیه‌، فه‌رسایشی خاكی ئێران سێ به‌رابه‌ری ئاسیایه‌. له‌ناوچوونی ده‌شت و دارستانه‌كان و چالاكی قازانج په‌ره‌ستانه‌ی ده‌وڵه‌ت وه‌كوو: دروست كردنی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی به‌نداو، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی فه‌رسایشی خاك و ره‌وتی به‌ بیابان بوون له‌ ئێرانه‌.