پله‌ی یه‌كه‌می ئێران له‌ قه‌یرانی كه‌م ئاوی له‌ جیهان

7q
“مه‌عسومه‌ ئێبتكار” سه‌رۆكی سازمانی ژینگه‌ی رژیم له‌ دانیشتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی ئاوی ئۆستانی كرمان له‌ قسه‌ و باسێكدا دانی به‌وه‌ دانا، ئێران له‌ روانگه‌ی گرفتی ئاوی له‌ جیهان له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌.
ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌م بارودۆخه‌ جێگای نیگه‌رانییه‌، له‌ وڵات جه‌ختی كرده‌وه‌: ئێران له‌ پله‌به‌ندی دونیا له‌ بابه‌ت ئاو و خاكیش له‌ جێگایه‌كی باشدا نییه‌. پێشتریش جێگری به‌هره‌به‌رداری شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی رژیم وتبووی: ٥٠٠ شاری ئێران به‌ توندی تووشی “گرفتی بێ ئاوی”ن.