پله‌ی یه‌كه‌می بێكاری له‌ كوردستان

356y
به‌ پێی دانپێدانانی یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی رژیم، كوردستان پله‌ی یه‌كه‌می بێكاری له‌ ئاستی ئێراندا هه‌یه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئۆستانداری كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٧ی مانگی جۆزه‌ردان له‌ وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی “مێهر”، به‌ ئاماژه‌ به‌ ئاستی بێكاری له‌ كوردستان رایگه‌یاند، داهاتی ساڵانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه‌ نیوه‌ی مامناوه‌ندی ئێرانه‌ و له‌ ساڵدا ته‌نیا ٤ میلیۆن تمه‌نه‌. شایانی باسه‌، رژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ بیانووگه‌لێكی جۆراوجۆر و زۆر به‌ كه‌مته‌رخه‌میه‌وه‌ چاو له‌ كوردستان ده‌كات و ئه‌م ناوچه‌یه‌‌ له‌‌ كه‌مترین بناغه‌یه‌كی ئابووریی به‌هره‌مه‌نده‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی دابین كردنی بژیوی ژیان و رزگار بوون له‌ بێكاری، روو ده‌كه‌نه‌ كار له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كوردستان یان كۆڵبه‌ری و كاسبكاریی له‌ سنووره‌كانی كوردستان. به‌م بۆنه‌شه‌وه‌ رۆژ نییه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانی رژیمه‌وه‌ هێرش نه‌كرێته‌ سه‌ریان و به‌ره‌وڕووی خه‌ساری گیانی و ماڵی نه‌بنه‌وه‌.