پلۆمپی چه‌ند قاوه‌خانه‌ی چالووس به‌ بیانووی به‌دحیجابی مۆشته‌رییه‌كانی

700q
فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامیی شارستانی چالووس هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران، باس له‌ پلۆمپ كرانی پێنج قاوه‌خانه‌ی سۆننه‌تیی به‌ هۆی به‌ ئیستلاح “به‌دحیجابی” مۆشته‌رییه‌كان ده‌كات.
ئه‌م كارگێره‌ی رژیم وتیشی، هێزی ئینتیزامیی بۆ بردنه‌ پێشی گه‌ڵاڵه‌ی “ئیرتقای ئه‌منییه‌تی ئیجتماعی”، به‌ جیدییه‌تێكی زیاتره‌وه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانی ئاشكرای “به‌دحیجابی” و بشێوانی ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقیی” ده‌كات. ناوبراو پلۆمپی ئه‌م قاوه‌خانانه‌شی هه‌وڵێك به‌ ئاراسته‌ی به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ ناوبرد. گه‌ڵاڵه‌ی “ئه‌منییه‌تی ئه‌خلاقی” له‌ سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی توندتر له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران له‌وانه‌ تاران به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌. له‌ئێستادا ٣٣ ده‌زگا له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ سه‌رقاڵی مسائیلی “عێفاف و حیجاب”ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی دانپێدانانی كارگێڕانی رژیم، رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ژنانی ئێران به‌ قه‌ولی خۆیان “بێ حیجاب”ن و ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام رووی له‌ هه‌ڵكشانه‌.