پلۆمپ كردنی شوێنی به‌ڕێوه‌بردنی زه‌ماوه‌نده‌ تێكه‌ڵاوه‌كان

497
فه‌رمانده‌ی ئینتزامی رژیم له‌ غه‌ربی ئۆستانی تاران، هه‌واڵی به‌رخوردی جیددی پۆلیس له‌گه‌ڵ جه‌شن و زه‌ماوه‌نده‌ تێكه‌ڵاوه‌كان له‌ باخ و تالاره‌كانی حاشیه‌ی تارانی راگه‌یاند.ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم به‌ ئاماژه‌ به‌ پلۆمپ كردنی دوو باخ و تالار له‌ حاشیه‌ی تاران، باسی له‌ هه‌ڵسووكه‌وتی جیدی پۆلیس له‌گه‌ڵ جه‌شن و زه‌ماوه‌نده‌ تێكه‌ڵاوه‌كان له‌ باخه‌كان و ئیجرای گه‌ڵاڵه‌ی نوێ به‌ بیانووی چاودێری زۆرتر به‌سه‌ر تالاره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ كرد. ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌: “له‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ كه‌ به‌ هاوكاری پۆلیسی ئه‌ماكن و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی ئۆستان به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێت، به‌ڕێوبه‌رانی ئۆستانی به‌ بینینی به‌شداریی تێكه‌ڵاو له‌م ئه‌ماكێنانه‌ و شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌شنه‌كان و مه‌راسمه‌كانی زه‌ماوه‌ند قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن و له‌ ئه‌گه‌ری بینینی هه‌ر چه‌شنه‌ به‌ قوڵی خۆیان سه‌رپێچییه‌ك، له‌گه‌ڵیان به‌رخوردی جیدی ده‌كرێت.”