په‌رداختی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی نه‌ی شه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌

100
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌ی شه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌”، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ یه‌ك مانگ له‌ مه‌زایای دواخراوی ٢٠٠ كرێكاری، په‌رداخت كرد.جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، نزیكه‌ی ٥٠ كرێكاری كارخانه‌ی نه‌ی شه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی زیاتر له‌ ٢ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌، كۆبوونه‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ خاوه‌نكار رایگه‌یاندبوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی ماڵی، بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی نییه،‌ به‌ڵام پاش ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، یه‌ك مانگ مه‌زایای دواخراوی مانگی گوڵانی كرێكارانی، په‌رداخت كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردان له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵی، به‌ كرێكاران په‌رداخت نه‌كردووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →