داوبه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیای كرێكارانی “زمستان یۆرت” له ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا، سه‌رئه‌نجام خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده مه‌عده‌نییه رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه، به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی په‌رداخت كرد.
زیاتر له ٧٠٠ كه‌س له كرێكارانی به‌شه‌كانی شوماڵی غه‌رب و شه‌رقی مه‌عده‌نی به‌ردی خهلهوهزی یۆرت هه‌ڵكه‌وتوو له ئازاد شاری ئۆستانی گۆلستان له رۆژی ١٢ تا ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، له چه‌ندین حاڵه‌تی جیاجیادا له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگه‌كانی گوڵان، خه‌زه‌ڵوه‌ر، سه‌رماوه‌ز، به‌فرانبار و رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ و هه‌وره‌ها نه‌درانی مافی چه‌ژنانه‌ی ساڵی رابردوو و ئه‌مساڵی خۆیان، له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. له كۆتاییدا خاوه‌نكار ناچار به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مافی چه‌ژنانه‌ی ساڵ ٩٢ و ٩٣ به‌م كرێكارانه په‌رداخت كردووه.