په‌رداختی مه‌زایای كرێكارانی ناڕازی مسی كرمان

397
دوابه‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتنی به‌رین له‌لایه‌ن كرێكارانی مسی كرمان، خاوه‌نكاری كارخانه‌كه‌ حه‌قده‌ست و باقی داخوازییه‌كانی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت كرد.به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكاران به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك رووله‌ مودیرانی كارخانه‌كه‌‌ ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حقوق، له‌ مافی ئیمتیاز و هه‌واڵگه‌لێك سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین. كرێكاران هه‌ڕه‌شه‌یان كردبوو، ئه‌گه‌ر به‌ زووترین كات حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێت، گه‌وره‌ترین مانگرتنی كرێكاری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.