په‌رداخت كرانی به‌شێك له‌ هه‌قده‌ستی كرێكارانی مانگرتووی مه‌عده‌نی مه‌لێچ ئارام

686q
به‌ دوای مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی “مه‌لێچ ئارام له‌ شارستانی “رامیان”ی ئۆستانی گوڵستان، به‌شێك له‌ هه‌قده‌ستی دواخراوی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت كرا.
به‌ وته‌ی كرێكاران، كارفه‌رما به‌شێك له‌ هه‌قده‌ستی دواخراویانی په‌رداخت كردوه‌ و وا بڕیاریشه‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌ هه‌قده‌ستی كرێكاران تا ئاخری ئه‌م هه‌فته‌یه بڕژێنێته‌ حیسابه‌كانیان. هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا” رایگه‌یاند كه‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “مه‌لێچ ئارام” به‌ واده‌ و به‌ڵێنی خاوه‌نكار گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه‌، كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵوزی زه‌مێستان یۆرت و مه‌لێچ ئارام له‌ ئۆستانی گۆڵستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ١٠ مانگ له‌ هه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستیانداوه‌ته‌‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.