په‌رداخت كرانی بیمه‌ی بێكاری به‌ كرێكارانی ناڕازی ته‌بریز كه‌ف

641q
له‌ دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی كرێكارانی كارخانه‌ی “ته‌بریز كه‌ف”، هه‌واڵنێریی حكومه‌تیی “ئیلنا” باس له‌ ناساندنی ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ بیمه‌ی بیكاری ده‌كات.
به‌ وته‌ی كرێكاران، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌به‌ر ئۆستانداریی رژیم له‌ ڕیكه‌وتی ٣ی مانگی به‌فرانبار، شورای ته‌ئمینی رژیم له‌ شارستانی مه‌ره‌ند له‌ دانیشتنێكدا، له‌سه‌ر ناساندنی ته‌واوی ١٨٠ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ به‌ سندوقی بیمه‌ی بێكاری ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی. كرێكاران ده‌ڵێن، له‌م دانیشتنه‌دا بڕیار درا كه‌ هه‌تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی بارودۆخی كارخانه‌، كرێكاران له‌ موچه‌ی بیمه‌ی بێكاری كه‌ڵك وه‌رگرن و كارفه‌رماش بڕی مانگێك له‌ هه‌قده‌ستی داخراویان په‌رداخت بكات. شایانی باسه‌ له‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌روه‌ چالاكی به‌رهه‌مهێنان له‌ كارخانه‌ی “ته‌بریز كه‌ف” به‌تەواوی ڕاگیراوه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ یه‌كساڵه‌ حقوقی دواخراو و هه‌روه‌ها بڕی ٤ مانگ هه‌قه‌ بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ بەر‌هه‌مهێنه‌ره‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.