په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی ناڕازی پارسیان

636t

دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی هه‌فته‌ی رابردووی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی “پارسیان”، به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارنیان په‌رداخت كردووه‌.
كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارسیان كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخران و هه‌ڵاواردن به‌ شێوه‌ی په‌رداختی حه‌قده‌ست له‌ رێكه‌وتی ١٢ و ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی حه‌راست و كاروباری ئیداره‌ی ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارسیان كۆبوونه‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان په‌رداخت كرا.