دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری “پاڵایشگای ستاره‌ی خه‌لیجی فارس”، خاوه‌نكار له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، حه‌قده‌ستی یهكمانگ له سێ مانگی ئه‌وانی په‌رداخت كرد.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، كرێكارانێك كه له رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری “به‌ده‌ر به‌رق” له پاڵاوگه‌ی ستاره‌ی خه‌لیجی فارس كار ده‌كه‌ن، هه‌واڵی په‌رداخت كردنی به‌ته‌واوه‌تی حقوقی مانگی پووشپه‌ڕی ١٥٠ كرێكاری بهرقكاری ئه‌م شیركه‌ته‌ی راگه‌یاند. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دواخرانی حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه و دابین كردن و ته‌حویلی ناڕێك و پێكی پێداویستی پاراستنی تاكه‌كه‌سی، له هۆكاره‌كانی دیكه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو بووه.