په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ قه‌رزی یونان

54y (1)
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ كاتی گه‌یشتنی په‌رداخت كردنی قه‌رزی یونان به‌ “سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو”، رێژه‌ی ٤٥٠ میلیۆن یورۆی به‌م ناوه‌نده‌ په‌رداخت كرد.پێشتریش وه‌زیری دارایی یونان بۆ متمانه‌دان به‌ به‌رپرسانی سندوقی نێوده‌ڵه‌تی دراو له‌چاو زه‌رفیه‌ت و توانایی وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ په‌رداخت كردنی قه‌رزه‌كه‌، سه‌ردانی واشینگتۆن مه‌قه‌ری ئه‌م ناوه‌نده‌ی كردبوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ر‌ه‌ڕای به‌شێنه‌یی به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وتی وتووێژه‌كانی نێوان یونان و ته‌ڵه‌بكارانی ئه‌م وڵاته‌، سه‌رچاوه‌كانی یه‌كیه‌تی ئوروپا، هه‌واڵی ئه‌گه‌ری به‌خشینی به‌شێك له‌ یارمه‌تی ماڵی به‌ یونانی له‌ جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی “یورۆگروپ” له‌ رێكه‌وتی ٢٤ی مانگی ئاوریل راگه‌یاند.