په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی ناڕازیی عه‌سه‌لویه‌

641
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سلویه‌، یه‌كمانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ نزیكه‌ی ٥٠٠ تا ٨٠٠ كه‌سن له‌ رێگای چوار شیركه‌تی په‌یمانكاری له‌ بواری “پایپینگ، ساپۆرت، جۆشكاری و به‌رق كێشی دامه‌زراوه‌ی نه‌وتی و پاڵاوگه‌یی،” پرۆژه‌ی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ی ناوچه‌ی عه‌سلویه‌ كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٧ی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌ردانی چوار مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ به‌ وه‌عد و به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌ی تایبه‌تی عه‌سه‌لویه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆتایی پێهات.