په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی ناڕازی فولادی دۆروود

76q
راپۆرته‌كان باس له‌ په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایای موزدی كرێكارانی مانگرتووی كارخانه‌ی “فولاد و چۆده‌ن”ی دۆروود ده‌كه‌ن.
دوابه‌دوای رێكه‌وتنی نوێنه‌رانی كرێكاران له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئیداری شارستانی دۆروود له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، به‌شێك له‌ مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی مانگرتوو په‌رداخت كرا. ئه‌م رێكه‌وتنه‌ له‌ بیست و پێنجه‌مین رۆژ له‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود ئه‌نجام درا. شایانی باسه‌ كرێكارانی فولاد و چۆده‌نی دۆروود له‌ رێكه‌وتی ٢٨ی مانگی خه‌رمانانه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، مانیان گرتووه‌.