په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی ناڕازی لووشان

250q
دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری لووشان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كرا.
به‌ وته‌ی كرێكاران، شاره‌داری لووشان هێشتا دوو مانگ حه‌قده‌ست به‌ كرێكاران قه‌رزدار بووه‌ و مافی بیمه‌كانیشیان تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ چه‌شنێك كه‌ ده‌وترێت رێژه‌ی حه‌قده‌ستی دواخراوی بیمه‌یی كرێكاران به‌ ته‌ئمینی ئیجتماعی نزیكه‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌نه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی دواییدا زیاتر له‌ ٧٥ كرێكاری شاغڵ له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی شاره‌داری لووشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.