په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ مه‌زایای كرێكارانی ناڕازی سپێنتا

275q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای به‌دواداچوون و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی “سپێنتا بین الملل”ی ئه‌هواز به‌شێك له‌ مه‌زایاكانیان له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌رداخت كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌درانی ١٢ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، مافی سه‌نه‌وات و جه‌ژنانه‌ ناڕازیین. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی سپێنتا بین المللی ئه‌هواز، ماوه‌ی ١٠ مانگ له‌ مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی په‌رداخت كرد.