سه‌ره‌ڕای په‌رداخت كردنی دواخرانی حه‌قده‌ستی ١٣ مانگی كرێكارانی ناڕازی كارخانه‌ی فارسیتی درود، به‌ڵام ئه‌م كرێكارانه هێشتا بێكار و بیلاتكلیفین كارخانه‌ی فارسێتی درود كه له ساڵی ٩٠ه‌وه به شێوه‌ی ته‌عتیل و نیوه ته‌عتیل ده‌رهاتوون، له دوو مانگی رابردوودا ئه‌م كارخانه‌یه كه سه‌رله‌نوێ له‌حاڵی كرانه‌وه دایه، به‌ڵام به بیانووی كه‌می بودجه ده‌ستی به ئێخراجی هێزی كار كردووه كه له ئاكامدا له مانگی رابردۆوه تا ئێستا، ١٣٠ كرێكاری په‌یمانی ئه‌م شیركه‌ته بێكار بوون. شایانی باسه، پێش له‌م ئێخراجانه، ژماره‌ی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته ٣٦٨ كه‌س بوون.