په‌رداخت كردنی یه‌كمانگ له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانی كرێكارانی ئیران به‌ره‌ك

647y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی جۆزه‌ردان، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی “ئیران به‌ره‌ك” یه‌كمانگ له‌ ٩ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی مانگرتووی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ی په‌رداخت كرد.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ ٢٨مین رۆژی مانگرتنی كرێكاران له‌ كارخانه‌كه‌ جه‌له‌سه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ تاوتوێ كردنی باوردۆخی كێشه‌ و گرفتی كارخانه‌كه‌ و كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو. له‌م دانیشتنه‌دا، مودیریه‌تی كارخانه‌، نوێنه‌ری كرێكاران و ٣ كه‌س له‌ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی قه‌زایی رژیم به‌شداریان كردبوو كه‌ له‌ كۆتاییدا چۆنیه‌تی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران له‌ رێكه‌وتنه‌كانی ئه‌م جه‌له‌سه‌ییه‌ بوو. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌م جه‌له‌سه‌یه‌دا بڕیار درا كه‌ خاوه‌نكار له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی داهاتوودا دوو مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران په‌رداخت بكات و له‌ كۆتاییدا له‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ به‌دواوه‌، خاوه‌نكار به‌ڵێنی داوه‌ وێڕای حقوقی مانگانه‌ی كرێكاران، مه‌زایا دواخراوه‌كانیشیان پێبدات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →