په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی سه‌دان كرێكاری ئیخراجی فولادی زاگرۆس

488y
سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر ئیخراجی كرێكارانی كارخانه‌ی “فولادی زاگرۆس” له‌ شاری قوروه‌، خاوه‌نكار تا ئێستا حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.به‌ وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ له‌ حاڵێكدا ٢٥٥ كرێكاری له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ٩٢ ئیخراج كرد كه‌ به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست، سه‌نه‌وات، ئیزافه‌كاری و بۆنی كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. سه‌ره‌ڕای شكایه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كرێكاران به‌ ئیداره‌ی كاری رژیم، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی دوو ساڵ، ئه‌وان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان وه‌ربگرن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →