په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی سه‌داد

605
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێلنا”، زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری “سه‌داد” له‌ ماوه‌ی ٥ مانگی رابردۆ‌وه‌ تا ئێستا، حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شیركه‌تی سه‌داد كه‌ په‌یمانكار و پیشه‌گه‌ری جاده‌ی مێحوه‌ری قه‌زوین ــــ ره‌شت هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شاری رودباره‌، له‌ ٥ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ حه‌قده‌ستی‌ دواخراوی زیاتر له‌ ٤٠٠ كرێكاری په‌رداخت نه‌كردووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ژماره‌یه‌ك له‌م كرێكارانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ شاری مه‌نجیل كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخستبوو.