په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی سامان كاشی

706
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ كارخانه‌ی سامانی كاشی “بروجێرد” به‌ بیانووی كێشه‌ و گرفته‌ی ماڵی، ٤ مانگه‌ حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ٢٧٩ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.كرێكارانی سامان كاشی رایانگه‌یاندووه‌: بێجگه‌ له‌م قه‌رزه‌، كرێكاران دوو مانگه‌ حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژی ساڵی ٩٢یشیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ پێی نه‌دراوه‌. به‌شێكی دیكه‌ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی سامان كاشی سه‌باره‌ت به‌ مافی بیمه‌كانیان كه‌ خاوه‌نكار له‌ سێ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیتجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.