په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی پارس میله‌نگ

746
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هه‌واڵی دواخرانی ٢ مانگ و نیو حه‌قده‌ستی ٣٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس میله‌نگ”ی راگه‌یاند.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ی پارس میله‌نگ به‌ بیانووی ركودی بازاڕی فرۆشی ئوتوموبیلی ناوخۆیی، له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاغڵ له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ خۆده‌بوێرێت. شایانی باسه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ نیگه‌رانی ئه‌منیه‌تی كاره‌كانیانن.