په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی شاره‌داری نه‌غه‌ده‌

388y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، په‌یمانكاری كرێكارانی شاره‌داری نه‌غه‌ده‌ ٣ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ستی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، شیركه‌تی په‌یمانكاری شاره‌داری نه‌غه‌ده‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ ٣ مانگه‌ له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خوده‌بوێرێت و كرێكاران‌ بۆ وڵام وه‌رگرتنه‌وه‌ ره‌وانه‌ شاره‌داری ده‌كات، به‌ڵام شاره‌داری به‌ كرێكاران رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانتان له‌ئه‌ستۆی په‌یمانكاره‌.