په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكارانی كارخانه‌ی كه‌یوان

580y
راپۆرته‌كان باس له‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوی كرێكارانی كارخانه‌ی مه‌وادی غه‌زایی “كه‌یوان” له‌ هه‌مه‌دان ده‌كه‌ن.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه‌ و گوڵانی ئه‌مساڵی كرێكاران تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌ وته‌ی كرێكاران، بڕیار بوو هه‌فته‌ی رابردوو حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌واڵێك له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان نییه‌. شایانی باسه‌ خاوه‌نكار له‌م مانگانه‌ی دواییدا ١٨ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ی به‌ بیانووی ركوودی به‌رهه‌مهێنان، له‌سه‌ركار ئێخراج كردووه‌.